27 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی خەڵكی سۆران تێدەپەڕێت

27 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی خەڵكی سۆران تێدەپەڕێت

 ڕۆژی 10/3/1991 ڕاپەڕینی خەڵكی قەزاكانی سنووری سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و ڕواندز ئەنجام درا. ڕاپەڕینی ساڵی 1991 خەڵكی هەرێمی كوردستان لە دژی ڕژێمی بەعس بە پاڵپشتیی هێزە چەكدارەكانی بەرەی كوردستانی بوو كە ئەوكات یاخی بوون لە ڕژێم و لە چیاكانی كوردستاندا دژ بە ڕژێم ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام دەداڕاپەڕین لە 5ی ئازاری 1991 لە ڕانیە دەستی پێ كرد و تاوەكو 21ی مانگ بەردەوام بوو، بەو شێوەیە دامودەزگاكانی ڕژێمی بەعس لە هەرێمی كوردستان كرانە دەرەوە.

ڕاپەڕینی ئاداری ١٩٩١ی گەلی كورد لە باشووری كوردستان، ڕووداوێكی گەورە و گرینگ و بێوێنەی مێژوویی بوو، دەستكەوت، گۆڕانكاری و وەرچەرخانێكی گەورەی هێنایە ئاراوە، پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەرەنجامی ئەو ڕاپەڕینە جەماوەرییەی خەڵكی كوردستانن.

١٤ی ئازار سەرۆك بارزانی وتارە مێژوویییەكەی لە كۆیە دەخوێنێتەوە، مژدەی هەڵبژاردن و دامەزراندنی پەرلەمانی كوردستان بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەدات، کە خەڵكی خۆیان بڕیاری خۆیان لە بەڕێوەبەردنی هەرێمدا دەبێت.

لە 10ی ئازاری 1991 جەماوەری مەسیف و تەقتەق و ڕواندوز و قەرەهەنجیر و ئاغجەلەر و هەریر و باتاس و خەلیفان و سپیلك و سۆران و چۆمان و حاجی ئۆمەران و مێرگەسۆر و سەرجەم ئەو ناوچانە، ڕاپەڕین و لە چەند سەعاتێكدا ئازادیان كردن، بە جۆرێ کە سەعات 1ی دوانیوەڕۆی ئەو ڕۆژە، سەرەتا كۆڕێ گیرا و پاشان مەسیف ئازاد كرا و لە سەعات 12ی نیوەڕۆیش هەریر و باتاس ڕاپەڕین و سپیلك و دۆڵی بیاو و بێخمە ئازاد كران، لە كۆیە لە هەمان ڕۆژدا جەماوەر و پێشمەرگە بەرەو تەقتەق پێشڕەوییان كرد و خەڵكی ئەوێیش لەو ڕۆژەدا ڕاپەڕین و ئازادیان كرد، هەر ئەو ڕۆژە ئۆردووگای بەستۆرەش ئازاد كرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە