پەیامی کورد ... کاردانەوەی هاودەستەکەی لاریجانی سەبارەت بە ڕێکەوتنی ڕووسیا و ئێران بۆ دەست لە کار کشاندنەوەی بەشار ئەسەد
هاودەستەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی دا ، شایعە " قسە و قسەڵۆکی ڕێکەوتنی ئێران و ڕووسیا لە سەر دەست لە کار کشاندنەوەی بەشار ئەسەدی بە درۆیەکی گەورە ناو برد .
بە پێی ڕاپۆرتێک حسێن ئەمیر عەبدۆڵلاهیان ، دەستیاری تایبەتی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی دەربارەی ڕێکەوتنی ئێران و رووسیا لە سەر دەستلەکار کشاندنەوەی بەشار ئەسەد ڕایگەیاند کە بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری یاسایی سووریایە و ڕابەری شۆڕش لەگەڵ تێرۆریسمی تەکفیری لە جیهانی عەرەبە .
حسێن ئەمیر عەبدۆڵلاهیان :
شایعە " قسە و قسەڵۆکی " ڕێکەوتنی ئێران و ڕووسیا سەبارەت بە دەست لە کار کشاندنەوەی ئەسەد یارییەکی میدیایی ئەمریکی و ئیسرائیلییە
تاران لە حاکمییەت ، یەکگرتوویی نەتەوەیی و حاکمییەتی تەواوی سەرزەوینەکانی سووریا بە هەموو هێزەوە پشتیوانی دەکات
بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری یاسایی سووریایە و ڕابەری گەورەی شۆڕش لەگەڵ تێرۆریسمی توکفیری لە جیهانی عەرەبە .
ئەو ئەم قسانەی بە درۆیەکی گەورە و یاری میدیایی ئەمریکا و ئیسرائیل ناو برد و ڕایگەیاند : تاران لە حاکمییەت ، یەکگرتوویی نەتەوەیی و حاکمییەتی تەواوی سەرزەوینەکانی سووریا بە هەموو هێزەوە پشتیوانی دەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە