پەیامی کورد ... ڕێواز فایەق ی سەرۆک پەرلەمان جەخت لە هەڵوەشاندنەوە بڕیارەکەی سەر سۆران عۆمەر دەکات
لە روونكردنەوەیەكدا نووسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند،"سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان جەخت لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەندنەوەی پارێزبەندی لە سۆران عومەر دەكاتەوە" دەشڵێت،"بابه‌تى ئاگاداركردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانتار سۆران عومەر له‌لایه‌ن دیوانى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بابه‌تێكى ته‌واو ئیدارى و ڕێكاریه، په‌یوه‌ندى به ناوه‌ڕۆكى بڕیاره‌كه‌ى سەرۆكی پەرلەمانەوە نیه"
لەو روونكردنەوەیەدا هاتووە، "ئاماژه به‌و ده‌نگۆیانه‌ى له هه‌ندێ له سایته‌كان بڵاو بوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به نووسراوێكى سه‌رۆكایه‌تى دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانتار (سۆران عمر) له به‌رده‌م دادگاى لێكۆڵینه‌وه، به هه‌موو لایه‌ك ڕاده‌گه‌ێنین كه:
١- سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى پێشووى ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى ژماره (٤) ى ساڵى ٢٠٢٠ كه بڕیارمان به نووسراوى ژماره (٣٧ له ١٤/٦/٢٠٢٠) واژوو كراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به نووسراوى ژماره (٤/٣/١٠٠١ له ٢٥/٦/٢٠٢٠) ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه به مه‌به‌ستى بڵاوكردنه‌وه‌ى له ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى وه‌قایعى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى سیفه‌تى ئیلزامى وه‌ربگرێت بۆ جێبه‌جێكردن.
٢- ڕاسته‌وخۆ دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌مان له ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى وه‌قایعى كوردستان ئاڕاسته‌ى هه‌ردو دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنى.
٣- بابه‌تى ئاگاداركردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارى ناوبراوى سه‌ره‌وه له‌لایه‌ن دیوانى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بابه‌تێكى ته‌واو ئیدارى و ڕێكارییه، په‌یوه‌ندى به ناوه‌ڕۆكى بڕیاره‌كه‌ى ئێمه‌وه نیه.
هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتوە،"دۆخى هه‌رێمى كوردستان له ڕووى مووچه و گوزه‌رانى هاووڵاتیان، ئابوورى، ته‌ندرووستى، ئه‌منى و سیاسى به جۆرێكه كه ئیتر كوردستانیان له په‌رله‌مانى قەبووڵ ناكه‌ن، كه هه‌ریه‌كه له‌و بابه‌تانه نه‌كاته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كانى، بۆیه پێمانوایه بابه‌تى ناكۆكى و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى سیفه‌تى ئیلزامى بڕیارى ژماره (٤) ى ساڵى ٢٠٢٠ و ههڵوهشاندنهوهكهى ده‌بێت به ڕێكارى یاسایی و ئیجرائى خۆیدا بڕوات و چیتر په‌رله‌مان و سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌م بابه‌ته‌وه سه‌رقاڵ نه‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌مووان له به‌رامبه‌ر به‌رپرسیاریه‌تیه‌كى گرنگداین و ده‌بێت ئه‌ركى خۆمان جێبه‌جێبكه‌ین."

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە