بەرپرسانی وڵاتانی ڕووسیا، توركیا و ئێران و سووریا كۆدەبنەوە

بەرپرسانی وڵاتانی ڕووسیا، توركیا و ئێران و سووریا كۆدەبنەوە

پەیامی کورد... بەرپرسانی وڵاتانی ڕووسیا، توركیا و ئێران و سووریا كۆدەبنەوە


وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایدەگەیەنێت بڕیارە ئەمڕۆ جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا، توركیا، ئێران و سووریا لە مۆسكۆ پایتەختی ڕووسیا كۆببنەوە.

وەزیری دەرەوەی توركیا مەولود چاوش ئۆغلۆ ئاشكرای دەكات: ڕۆژانی چوار و سێی نیسانی 2023 كۆبوونەوەی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا، توركیا، ئێران و سووریا لە مۆسكۆ پایتەختی ڕووسیا ئەنجام دەدرێـت، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی ڕووسیا بۆ ئاشتبوونەوەی ئەسەد و ئەردۆغان درێژە پێدەدات.

لای خۆشیانەوە كاربەدەستانی توركی و ئێرانی ووتویانە: جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا، توركیا، ئێران و سووریا لە مۆسكۆ كۆدەبنەوە بە ئامانجی دەستپێكردنەوەی گفتووگۆكانی ئاشتبوونەوەی دیمەشق و ئەنقەرە.

لەم بارەیەوە كاربەدەستێكی توركیا ئاماژە بەوەدەكات: چاوەڕێدەكرێت كۆبوونەوەكان بەردەوامبن تا گەیشتن بە كۆبوونەوەكان لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە.

شایەنی باسە لە مانگی دیسەمبەری ڕابردووشدا مۆسكۆ میوانداری كۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری سووریا و توركیای كردبوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە