پەیامی کورد ... یوونان سەبارەت بە ئازادکردنی نەوتکێشە ڕفێندراوەکانی بانگەوازێک بۆ هەڵوێستی جیهانی بڵاو دەکاتەوە
بانگەوازى یوونان بۆ هەڵوێستى جیهانى سەبارەت بە ئازادکردنى نەوتکێشە ڕفێندراوەکانى لە لایەن سوپاى پاسدارانەوە
دوێنێ پێنجشەممە دەوڵەتى یوونان، داواى لە کۆمەڵگەى جیهانى کرد کە بەرامبەر ئازادکردنى دوو نەوتکێشە ڕفێندراوەکانى و سەرنشینەکانى" هەڵوێستیان هەبێت و ئەم کردەوەیەی کۆمارى ئیسلامى ئیدانە و مەحکووم بکەن.
یووئانیس پلاکیووتاکیس، وەزیرى دەریایی یۆنان لەم بارەوە ووتى : ئێمە داوا لە هەموو ووڵاتان دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بەم ڕووداوە قبووڵ نەکراوە و دڵنیابوونەوە لە دووبارەنەبوونەوەى، هەڵوێستیان هەبێت.
دەستبەسەرداگرتنى دوو نەوتکێش لە لایەن سوپاى پاسداران، هەڕەشەیەکە بۆ ئەمنیەتى پاپۆڕی و بازرگانى.
کاریگەریش لەسەر بازرگانى و چالاکییە گرینگەکانى پێشانگەى پاپۆڕ و بازرگانى دەریایی پۆسایدۆنیا لە یوونان دەبێت.چوونکە لەوێ ١٩٠٠ کۆمپانیا لە ٩٠ وڵاتەوە ئامادەن و ئەم کارەى سوپاش کاریگەرى و سێبەرى ڕەشى لەسەریان دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە