قوباد تاڵەبانی ئامادەیی حكوومە‌تی هەرێمی بۆ رێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ راگەیاند

قوباد تاڵەبانی ئامادەیی حكوومە‌تی هەرێمی بۆ رێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ راگەیاند

پەیامی کورد      ...    قوباد تاڵەبانی ئامادەیی حكوومە‌تی هەرێمی بۆ رێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ راگەیاند .

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ئامادەیی حكوومە‌تی هەرێمی بۆ رێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ راگەیاند لە‌بارە‌ كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان، پشت بە‌ست بە‌ دەستووری هەمیشەیی عێراق و رایگەیاند “حكوومە‌تی هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوور”.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجوومە‌نی  وەزیران، لە دوو دیداری جیادا، ئەمڕۆ ٢٨ تەمموزی ٢٠٢٠، پێشوازی كرد لە کونسوڵی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا و كونسوڵی نوێی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان و پێكەوە كۆمەڵێك پرسی هاوبەشیان تاوتوێكرد، هەروەها بەتەلەفۆنیش لەگەڵ كونسوڵی گشتی ئاڵمانیا لە هەولێر گفتوگۆی كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ ڕۆبرت والێر كونسوڵی نوێی ئەمریکا دوا پەرەسەندنی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و دوا پێشهاتی سیاسی عێراق، خرانە بەرباس، هەروەها هەردوولا لەسەر پەیوەندی درێژخایەنی هەرێمی كوردستان و ویلایە‌تە‌ یەكگرتووەكانی ئەمریکا هەڵوێستەیان كرد، جەختیشیان لە پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان كردەوە.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا باس لە گفتوگۆكانی هەرێم و حكوومەتی فیدراڵ كرا، قوباد تاڵەبانی، ئامادەیی حكوومە‌تی هەرێمی كوردستانی دووپاتكردەوە، بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا، لەسەر بنەمای دەستووری هەمیشەیی عێراق، بۆ چارە‌سە‌ری ریشە‌یی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان.
كونسوڵی ئەمریکاش لە هەرێم، گرینگیدانی ووڵاتەی بەم دۆسیەیە ڕوونكردەوە بەمەبەستی گەیشتن بە رێككەوتنێكی گشتگیری درێژخایەن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا.
لە دیدارێكی تردا، قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ ناگایاما یۆشینكۆ كونسوڵی نوێی یابان، باسی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەرێم و یابان ـ یان كرد لە بوارەكانی ئابووری و تەكنەلۆژیا  لەگەڵ چۆنییەتی برە‌ودان بە‌پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی هەردوولا.

هەروەها لە لایەكیترەوە ئێوارەی قوباد تاڵەبانی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ كونسوڵی گشتی ئاڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، ئەنجامدا لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی هەردوولا.
لە گفتوگۆ تەلەفۆنییەكەدا رەوشی هەنوكەیی كوردستان و عێراق و كۆمەڵێك پرسی جێگە بایەخی هەردوولا تاوتوێ كران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە