پەیامی کورد … ئەمەریکا: تا ئێستا ئێران خواستی گەڕانەوەی بۆ رێکەوتنە ئەتۆمییەکە نیشان نەداوە
ئەنتۆنی بلینک، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ یەکشەممە بە کەناڵی (ئەی بی سی) رایگەیاند، "پێمانوایە ئێران دەزانێت لەلایەنی ناوەکی چ کارێک پێویستە بۆ ئەوەی بەڵێنەکانی جێبەجێبکات، ئەوەی تا ئێستا ئەمەریکا نەیبینیەوە ئەوەیە ئایا ئێران ئامادە و خوازیارە ئەوەی پێویستە بۆ پابەندبون بە رێکەوتنەکەوە بیکات، ئەمە تاقیکردنەوەیەکە و ئێمە هێشتا وەڵاممان نییە".
ئاشکراشیکرد، دانوستانەکانی ڤیەننا لەنێوان تیمی دانوستکاری ئەمریکا و بەشداربوانی دیکەی رێککەوتنەکە لەسەر ئەو بنەمایە بوە کە ئەو هەنگاوانە دیاریبکەن کە پێویستە هەردولا بیگرنەبەر بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنەکە.
لەبارەی هەڵگرتنی سزاکان، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەکرد، "راستە کە سزاکان بەشێک نین لەرێککەوتنەکە، بەڵام پێویستە ئێران ئەوە بزانێت کە پێویستە چی بکات بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنەکە ئەگەر بیەوێت سزاکانی لەسەر هەڵبگیرێت".
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە ساڵی (2018)دا لەسەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەپ کاتێک گەمارۆکانی بۆسەر نەوت و بانک و کەرتەکانی هەناردەکردن سەر لەنوێ بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، لە رێکەوتنی ناوەکی هاتە دەرەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە