پەیامی کورد ... عەللاوی پاشەکشەی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد .
لەگەڵ تەواوبونی وادەی یاسایی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، محەمەد تۆفیق عەللاوی راسپێردراو بۆ درووستكردنی كابینە نوێیەكە، پاشەكشێی كرد و نامەی وازهێنانی پێشكەش بە سەرۆك كۆماری عیراق كرد.
پاش شكستهێنانی لە پێكهێنانی كابینەی حكومەتەكەی، كە 30 رۆژی لەبەردەمدا بو، لە دوا ساتەكانی شەوی یەكشەممە 1-3-2020 محەمەد تۆفیق عەللاوی نامەی وازهێنان و پاشەكشێی لە راسپاردنی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق پێشكەش بە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار كرد و داوای لێبوردنی كرد بەوەی حكومەت پێكناهێنێت.
عەللاوی لە نامەكەیدا هۆكارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە، كە كۆسپ لەبەردەم ئەركەكەیدا بوە.
لەوبارەیەشەوە لە هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیویەتی "لە بەردەم هاوكێشەیەكدا بووم، كە پۆستی سەرۆك وەزیران بوو بەرانبەر بە نەمانی راستگۆیی لەگەڵ گەلەكەم و بەردەوامبوون لە پۆستێكدا لەسەر حسابی نەهامەتییەكانی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "بژارده‌كه ساكار و روون بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌له ئارامگره‌كه‌م بمێنمه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ده‌بینم هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له چاكسازی و پابه‌ندبون به به‌ڵێنه‌كانیان جدی نین و كۆسپ ده‌خه‌نه به‌رده‌م له‌دایكبونی حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ كه له پێناو نیشتمان كاربكات".
ماوەی یەك مانگ بوو محەمەد تۆفیق عه‌للاوی نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ كورد و سووننه و به‌شێك له شیعه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت بگاته رێككه‌وتن، به‌و هۆیه‌وه چه‌ند جارێك دانیشتنەكانی پەرلەمانی عیراق دواخران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە