پەیامی کورد ... لێبووردەیی نێودەوڵەتی جارێکی دیکە داوای ئازادی هەرچی زووتری ژنانی چالاکی دەست بەسەرکراوە
لێبووردەیی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکی دیکە داوای لەبەرپرسانی سەعوودی کرد تاکوو هەرچی زووتر ژنانی چالاکی مافی دەست بەسەر کراو بە بێ هیچ مەرج و شەرتێک ئازاد بکەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە القدس العربی ، لێبووردەیی نێودەوڵەتی ئەم داوایەی هاوکات لەگەڵ تێپەڕبوونی ٣ ساڵ لە ئیزن پێدانی ژنانی سەعوودی بۆ شۆفێری کردنە ڕاگەیاندووە .
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە ، لە حالێکدا کە عەرەبستان ساڵوەگەڕی ئیزنی بە ژنان بۆ شۆفێری بەریوە دەبات بەڵام هێشتاش دیارترین و بەرچاوترین پارێزگارانی مافی مرۆڤ لە بەندیخانەکانن . ئەوان هەر چی زووترە و بە بێ هیچ شەرت و مەرجێک ئازاد بکەن .
بە پێی ئەم بەیاننامەیە ، دوو ساڵ لە دوای دەست بەسەر کردنی لجین الهذلول ، ایمان الفنجان ، عزیزە الیوسف و گرووپێک لە چالاکانی ژنی سەعوودی کە داواکاری گەیشتن بە بەرابەری و یەکسانین و لە مافی مرۆڤ پاڵپشتی دەکەن تێپەڕ دەبێێت . ژمارەیک لەو ژنانە ، ڕابەرایەتی بەرەنگاربوونەوە بۆ نەمانی قەدەغەی شۆفێر ژنان یان لە ماوی ساڵانی ڕابردوودا لە سەر شان بوو ، بەڵام بۆ ئەو ژنانەی کە بە مەبەستی نەهێلانی بەربەستی قەدەغەی شۆفێری ژنان هەوڵاین دابوو ، دەرفەتی شۆفێری بە شێوەی یاسایی دەستەبەر نەبووە ، چوونکە ئەوان لە پشت ئاسنەکانی بەندیخانەکانەوەن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە