پەیامی کورد ... لە پارێزگاکانی خووزستان ، لۆرستان ، کەهکیلوویە و بویر ئەحمەد ، کرماشان ، چوارمەحال و بەختیاری و ئیلام بە دوای بارانی بە لێزمە ئەگەری ڕوودانی لافاو بوونی هەیە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئاوگیران و لافاو ، بەندئاوی گۆلپایگان بە وەرگرتنی زیاتر لە ٣٦ میلیۆن مەتر دووجا ی لە بەرگرتووە و ئەم بەندئاوە ئێستا سەرڕێژ بووە .
بە پێی هەواڵێک لە بەرپرسێکی ناوچەییەوە ، پۆل دۆختەر لە پارێزگای سمنان وەکوو پردێک مێژوویی بە هۆی هەستانەوەی ئاو و سەرڕیژ بوونی ڕووباری چوولهوول کەوتوەتە ژێر ئاو و هەرئان لەوانەیە پردی دووهەم کە جاددەی ترانزیتی پۆل دۆختەر بە خۆڕڕەم ئابادیش لە ئاستانەی ژێر ئاو کەوتنە .
لە لایەکی دیکەوە ، سەیلاو هەندێک لە شارەکانی پارێزگای ئیلامی داگیر کردووە . بارانەکانی ئەم دوواییە و هەروەها مەوجێکی دیکەی بارین بەرەوە پارێزگای ئیلام بوو بە هۆکاری لافاوی بوونی هەندێک لە شارەکانی پارێزگای ئیلام ئەم لافاوە هەندێک لە ناوچەکانی ئەم پاڕیزگایە بوو بە هۆی سنووردارکردنی هاتن و چوون لە هەندێک لەو ڕێگاو بانانەی کە زۆر گرینگن و هەروەها چوول کردنی گوندەکانی بە هۆی دابڕانی گاز .
لە هەمان کاتدا بە دوای هۆشدارییەکانی کەشناسی لە سەر بارینی بە گۆڕی باران لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی ئەم حەفتەیە ڕۆیشتن بۆ کەنارئاوەکانی ڕووباری شاری ئەردەبێڵ قەدەغە کرا و فەرمانی چوول کردنی بەپەلەی گوندەکانی دەورووبەری ڕووباری خەڵخاڵ دەرکرا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە