پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم بۆ کام پارتی سیاسییە ؟؟؟

پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم بۆ کام پارتی سیاسییە ؟؟؟

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی زانیاری لە ماڵپەڕێکی عەرەبی کە ڕایگەیاندووە، “پارتی و یەکێتی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان ڕێککەوتوون و بڕیار وایە پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم بە گۆڕان بدرێت.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز ، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر پۆستەکان رێککەوتوون و بۆ بەدواداچوونی ڕێککەوتنەکە، لێژنەیەکیان پێکهێناوە.

بە پێی ئەم زانیارییانە لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکە دەڵێت، “لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی هەردوو لایەن، ڕێککەوتنێکی سەرەتایی ئەنجامدراوە و بەو پێیەش پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم بە نێچیرڤان بارزانی دەدرێت. لەلایەکی دیکەشەوە جێگری بارزانی، مستەفای سەید قادر دەبێت کە پێشووتر وەزیری پێشمەرگە بووە و ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕانە. لەلایەکی دیکەوە پۆستی سەرۆکوەزیران-یش بە مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێـمی کوردستان دەدرێت و قوباد تاڵەبانی-ش وەکوو خۆی لە پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران دەمێنێتەوە”.

لە بەردەوامی هەواڵەکەدا هاتووە “لەلایەکی دیکەوە بێگەرد تاڵەبانی، لە ئەندامانی ناو حزبی یەکێتی و پەرلەمانتاری ئەو حیزبە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان وەردەگرێت. لەبەرامبەر ئەمەدا هێمن هەورامی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی پێدەدرێت. چاوەڕێ دەکرێت کابینەی حکوومەت لە ماوەی مانگێک ڕابگەێندرێت و پێک بهێندرێت”.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە