لە تارانی پایتەختی ئێران خۆپیشاندەران سێ پۆلیس و دوو چه‌كداری سوپای پاسداران ده‌كوژن و هێزه ئه‌منییه‌كانیش 300 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز له ئه‌نجامی پێكدادانه‌كاندا له‌گه‌ڵ شوێنكه‌وتووانی ڕێبازی سۆفییه‌ت پێنج ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایش له تاران كوژراون و نزیكه‌ی 300 خۆپیشانده‌ریش ده‌ستگیركراون.
خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیسی باكووری تاران گردبوونه‌ته‌وه و داوای ئازادكردنی هه‌ندێك له شوێنكه‌وتووه‌كانیان كردووه‌و له‌و كاته‌شدا پاسێكی سپی له‌سه‌ر شه‌قامێكی ته‌سك خۆی ده‌كات به نێو 40 پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌داو سێ پۆلیس و دوو چه‌كداری هێزه‌كانی باسیج كه له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی سوپای پاسدارانی ئێران‌دا ده‌كوژێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە