حەلبووسی گەیشتە هەولێر

حەلبووسی گەیشتە هەولێر

پەیامی کورد … حەلبووسی گەیشتە هەولێر

 

 ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە ٣ی ئایاری ٢٠٢١، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێرەوە گەیشتە  پایتەختی هەرێمی كوردستان و له‌لایه‌ن "ێمن هه‌وارمی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

 

چاوەڕوان دەكرێت لە میانی سەردانەكەیدا بۆ هەولێر، محەمەد حەلبوسی كۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان بكات و چەند تەوەرێكی گرنگ تاوتوێ بكەن.

 

ئەمە لە كاتێكدایە كە بەهۆی نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق،  لایەنە سیاسییەکانی لە تەواوی عێراقدا لیستی ناوی کاندید  و هاوپەیمانێتییەکانیان پێشكەش بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق كردووە و بەم هۆیەشەوە كۆبوونەوە و دیداری جۆراوجۆر دەستیان پێ كردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە