پەیامی کورد … عێراق چەكدارە بیانیەكانی داعش رادەستی وڵاتاكانیان ناكاتەوە
وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، ئەو چەكدارە بیانیانەی داعش كە لە گرتووخانەكانی عێراقدا زیندانیكراون، تا ماوەی سزاكانیان تەواو نەكەن، رادەستی وڵاتەكانیان ناكەینەوە.
ئەحمەد لعێبی وتەبێژی دادی عێراق، رایگەیاند: ئەو چەكدارانەی داعش كە ھەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانی بیانیین و لە ئێستادا لە گرتووخانەكانی عێراقدا، زیندانیكراون رادەستی وڵاتەكانیان ناكرێنەوە تا ئەو كاتەی بەپێی یاسایی عێراقی ماوەی سزاكانیان تەواو نەكەن.
راشیگەیاند كە سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو تیرۆریستانەی كە ھەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانی بیانیین جێبەجێ دەكرێت، ئەوەیش دوای ئەوەی سزای لەسێدارەدان لە لایەن سەرۆكایەتیی كۆماری عێراقەوە پەسەند بكرێت.
ئاماژەی بەوەیشدا كە لەئێستادا، رێگە بە رێكخراوەكانی نێودەوڵەتیی تایبەت بە مافی مرۆڤ و باڵیۆزانی وڵاتان لە عێراق دەدرێت سەردانی گرتووخانەكانی عێراق بكەن و چاویان بە زیندانیكراوەكان بكەوێت، چونكە دوو ساڵ لەمەوبەر بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، سەردانیكردن بۆ گرتووخانەكانی عێراق راگیرابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە