پەیامی کورد ... سەرله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/3/2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جێنین پلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسی عێراق و هه‌وڵه‌كانى ده‌ستنیشانكردنى كاندیدێك بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیى سه‌قامگیریى سیاسى و پێكهێنانى حكوومه‌تێك كرده‌وه كه ووڵامدهرهوهى داوا ڕه‌واكانى خه‌ڵك و پارێزه‌رى مافه ده‌ستوورییه‌كانى گه‌ل و پێكهاته‌كانى وڵات بێت، لهمبارهیهشه باس له ڕۆڵى ئه‌رێنى و یارمهتیدهرانهى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرا.
دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر و پهرەسهندنى جموجوولى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان، گرینگی به‌رده‌وامیى هاوكارى و پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به‌تایبه‌تى له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، دۆخى دارایی عێراق و ڕێكاره‌كانى به‌رگیرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و پابه‌ندی به ڕینماییهكانى ڕێكخراوى ته‌ندرووستی جیهانى و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى بوارى ته‌ندرووستى، چه‌ند ته‌ورێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە