پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئێران ده‌كات
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ووڵاتهكهیدا.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، مه‌سروور بارزانی نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی له ئیبراهیم ره‌ئیسی ده‌كه‌م، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران".
مه‌سروور بارزانی جه‌ختیشی كرده‌وه، "حكوومه‌ته‌كه‌م ده‌یه‌وێت كار بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بكات، كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و رێزگرتنی هاوبه‌ش بونیات نراون، هه‌روه‌ها له‌پێناو ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە