پەیامی کورد... وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا: زیاتر لە ٢ هەزار کۆچبەر ڕەوانەی وڵاتەکانیان کراونەتەوە
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا بڵاوی کردەوە، تەنیا لە ماوەی شەش ڕۆژدا دوو هەزار و ٣٨٣ کۆچبەر ڕەوانەی وڵاتەکانیان کراونەتەوە و ئەمساڵیش نزیکەی ٢٠٠ هەزار کۆچبەری نایاسایی هەوڵی چوونە ناو ئەو وڵاتەیان داوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا بڵاوی کردەوە، ڕێگری کراوە لە چوونە ناوەوەی چوار هەزار و ٢٧ کۆچبەری نایاسایی بۆ ناو خاکی وڵاتەکەیان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەنیا لە ماوەی شەش ڕۆژیشدا دوو هەزار و ٢٨٣ کۆچبەری نایاساییان بۆ وڵاتەکانیان ناردووەتەوە، کە هەزار و ٢٨٢ کۆچبەریان بە ڕەگەز ئەفغانی بوون و ٢٤٤ ی تریان هاووڵاتی پاکستانی بوون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا، تەنیا ئەمساڵ زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کۆچبەر هەوڵی چوونە ناو تورکیایان داوە بە شێوەیەکی نایاسایی، وە ئێستا لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی ١٧ هەزار کۆچبەری تر بۆ وڵاتەکانیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە