بە بەهای ٣٠٠ملیۆن دۆلار لەسەر قەرزی ژاپۆن پڕۆژەی ئاوی قورسی ھەولێر جێبەجێ دەکرێت

بە بەهای ٣٠٠ملیۆن دۆلار لەسەر قەرزی ژاپۆن پڕۆژەی ئاوی قورسی ھەولێر جێبەجێ دەکرێت

پەیامی کورد     ...   بە بەهای ٣٠٠ملیۆن دۆلار لەسەر قەرزی ژاپۆن پڕۆژەی ئاوی قورسی ھەولێر جێبەجێ دەکرێت

بەڕێوبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامادەکاریی تەواو بۆ پڕۆژەی ئاوی قورسی ھەولێر کراوە و لە ئێستادا تەندەریشی بۆ ئامادە کراوە و هەروەها دیزاینیشی بۆ کراوە، تەنھا ماوە دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت، کە بە گوژمەی ٣٠٠ملیۆن دۆلار لەسەر قەرزی ژاپۆنی درووست دەکرێت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند : "لە ماوەی ڕابردوودا گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی راوێژکاری ئەنجام درا، بۆ ئەوەی بابەتی دیزاین کردنی پڕۆژەی ئاوی قورسی هەولێر ئامادە بکات و ئێستاش ئەوە ئامادە کراوە و گەیشتینە قۆناغی تەندەرین، کە ئەویش ئامادەیە و تەنھا ماوە رابگەێندرێت و دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت، بۆیە ئێستا کارەکانی تەواو بووە و ئەمساڵ دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت".

ئەحمەد گوتیشی، ٣٠٠ملیۆن دۆلار لەسەر قەرزی ژاپۆنی بۆ پڕۆژەکە خەرج کراوە و سەرەتا یەک لەسەر ھەشتی جێبەجێ دەکرێت، کە ٧٥کم ئاوەڕۆیە و یەک لەسەر ھەشتی وێستگەی خاوێنکردنەوەی ئاوەکەیە، کە پێی دەگوترێت پڕۆژەی ئاوی قورسی ھەولێر و تا پڕۆژەکەش تەواو دەبێت، سێ ساڵ دەخایەنێت.

ئەم پڕۆژەیە، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی شاری ھەولێر و ئەو ئاوەی کە لە ماڵان بەفیڕۆ دەچێت، جارێکی دیکە خاوێن دەکرێتەوە و بەکار دەھێندرێت بۆ پارک و باخچەکان و، ئاوەڕۆکانیش بە شێوەیەکی سەردەمی درووست دەکرێن، بۆیە پڕۆژەیەکی گەورە و ستراتیژییە بۆ شاری ھەولێر و سوودێکی زۆری ھەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە