پەیامی کورد ... نووسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانى بە بانگهێشتى فەرمی سەرۆکى فەڕەنسا، سەردانى پاریس دەکات و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆدەبێتەوە.
نووسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە راگەیندراوێکدا رایگەیاند : نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بانگهێشتى فەرمی سەرۆکى فەڕەنسا، سەردانى پاریس دەکات و ڕۆژى چوارشەممە 10ى تەموزى 2019 لە کۆشکى ئەلیزێ لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى فەڕەنسا پەیوەندییەکانى فەڕەنسا لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق، دۆخى ناوچەکە و چەند بابەتێکى دیکە تاوتوێ دەکەن.
لە رێکەوتی دوی 12ی ساڵی رابردو نێچیرڤان بارزانی کە ئەوکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بو لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت سەردانی پاریس-یان کرد و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆبوونەوە
فەڕەنسا یەکێکە لە ووڵاتە دۆستەکانی هەرێمی کوردستان و لە سەرەتای دروستبوونی چەکدارانی داعش لە هەرێمی کوردستان و عێراق پشتیوانی سەرەکی حکومەتی ناوەند و هەرێم بوە بۆ لەناوبردنی ئەو رێکخراوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە