لە راگەیەندراوێكدا، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە بەبۆنەی ساڵیادی لەدایكبوونی سەركردەی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانی نەمر، رۆژانی (١٤ و ١٥)ی ئادار لەسەرجەم دام و دەزگاکانی هەرێمدا پشووی فەرمی دەبێت.
دەقی پەیامەكەی حكومەتی هەرێم:
پەیامێك لە وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
بەبۆنەی ساڵیادی لە دایكبوونی سەركردەی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانی نەمر، بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، رۆژی چوار شەممە 2018/3/14 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی، هەروەها رۆژی پێنج شەممە 2018/3/15 دەبێتە پشوو.
سەفین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە