پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک بە گۆژمەی نزیکەی ٥ میلیار دینار چەندین پڕۆژە لە دێرەلووک ئەنجان دەدرێت
دوای ئەوەی بڕیار لەسەر چەندین پڕۆژە دران بۆ پارێزگای دھۆک بەڕێوبەری ناحیەی دێرەلووک دەڵێت، ژمارەیەک پڕۆژە بە گوژمەی نزیکەی ٥ ملیار دینار لە ناحیەی دێرەلووک دەکەونە واری جێبەجێکردن.
سامی ئوشانە، بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلووک، ڕایگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئیدارەی پارێزگای دھۆکەوە بڕیاری جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی لە ناحیەی دێرەلووکی سەر بە پارێزگای دھۆک دەرکرد، پڕۆژەکان زۆربەی بوارەکان لەخۆ دەگرێت؛ لەوانەش، درووستکردنی پرد و چاکردنەوەی تۆڕەکانی ئاو و ڕێگاوبان و کارەبا و ھتد."
بەڕێوبەری ناحیەی دێرەلووک گوتی: "پڕۆژەکانی نوێیەکانی شارەدێی دێرەلووک بە بڕی نزیکەی پێنج ملیار دیناری عێراقی جێبەجێ دەکرێن و دوای تەواوبوونیان خزمەتێکی بەرچاو بە دانیشتووانی شارەکە دەگەیەنن.''
سامی ئوشانە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "گوندەکانی ناحیەی دێرەلووکیش بێبەش نەکراون لە پڕۆژەکان و چەندین پڕۆژە بۆیان جێبەجێ دەکرێت، ئەمەیش ھەنگاوێکی باش و خزمەتێکی زۆرە لە قۆناغی ئێستادا بۆ خەڵکی ناوچەکە، چوونکە چەندین ساڵە داواکاری ھەیە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و پێویستی سەرەکی ژیانن."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە