پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک دەوام لە سەرجەم ئەم شوێنانە ڕادەگیرێن
بەمەبەستى سەلامەتى و رووبەڕووبوونەوەى ڤیرووسى کۆرۆنا، دەوامى سەرجەم دایەنگە و سەنتەرەکانی ئۆتیزمی حکوومی و ناحکوومی و پەیمانگاکان و قوتابخانەکانی چاکسازیەکان ڕادەگیرێن.
کوێستان موحەمەد، وەزیرى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى و لەنووسراوێکدا لەسەر راسپاردەى لیژنەى باڵاى ڕووبەڕووبوونەوەى ڤیرووسى کۆرۆنا بڕیاری ڕاگرتنی دەوامى سەرجەم دایەنگە و سەنتەرەکانی ئۆتیزمی حکوومی و ناحکوومی راگەیاند، تا رۆژى 1-12-2020.
ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە لەسەر بڕیارى لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا لەبارەی ناوەندەكانی خوێندنی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، چەند بڕیارێکی دەرکرد و رایگەیاند، دەوامی قۆناغەکانی (1) و (2) بنەڕەتی و (12)ـى ئامادەیی (حکوومی ـ ناحکوومی) تاوەکوو رۆژی (1/12/2020) راگیرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە