پەیامی کورد ... ڕاوێژكارێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایدەگەێنێت : بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی كرۆنا لە ئێران، وەزارەتی كشت وكاڵ هاوردەی چەند جۆرە خواردنێكی قەدەغە كردووە و لە داهاتووشدا لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندییدارەكان لەسەر هەمان بابەت لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبین.
حسێن حەمە كەریم، ڕاوێژكارێكی وەزارەتی كشت وكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند: "وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیاری دا بە قەدەغەكردنی هاوردەی ئاژەڵ و پەلەوەر و باڵندە و ماسی و سەرجەم خواردنە دەریاییەكان لە وڵاتی ئێرانەوە بۆ كوردستان، ئەمەش لە پێناو رێگریكردن لە گواستنەوەی ڤیرووسەكە".
لە بارەی سەوزە و میوەشەوە گوتی: "تا ئێستا هاوردەی سەوزە و میوە قەدەغە نەكراوە، لە ئێستاشدا لەگەڵ وەزارەتی تەندرووستی لە هەماهەنگی بەردەوامداین و لیژنەیەك پێك هاتووە بۆ چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكە، رەنگە لە داهاتووشدا قەدەغە بكرێت، چوونكە ئێستا لیژنەیەكی باڵا لەسەر ئاستی حكوومەت سەرپەرشتی ئەم كەیسە دەكات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە