پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ژمارەیەکی بەرچاو پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەخرێنە واری جێبەجێ کردنەوە
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری بخرێنە بواری جێبەجێکردن و پارێزگاری ھەولێریش دەڵێت، پڕۆژەکان بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەکرێن و ھەموو ناوچەکانیش دەگرێتەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، ئەمڕۆ لە کاتی دانانی بەردی بناغە بۆ بنکەی تەندرووستی گەلیاوە لە شارەدێی بەحرکە ڕایگەیاند: "وەک پارێزگای ھەولێر لە سەروبەندی ئامادەکارین بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ژمارەیەکی بەرچاو پڕۆژە ڕابگەێنین کە بە سێ قۆناغ دەخرێنە بواری جێبەجێکردن، چوونکە پێشتر بەھۆی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا پڕۆژەکان ڕاگیرابوون."
پارێزگاری ھەولێر ووتی: "پارەی پێویست بۆ ئەو پڕۆژانە تەرخان دەکرێت کە لە قۆناغی یەکەمدا بە گوژمەی ٢٨ ملیار دینار و قۆناغی دووەم بە گوژمەی ٢٦ ملیار و قۆناغی سێیەمیش بە گوژمەی زیاتر لە ٨٠ ملیار دینار پڕۆژە لە ھەولێر جێبەجێ دەکرێت."
ئومێد خۆشناو ڕوونی کردەوە: "پڕۆژە نوێیەکان بەسەر ھەموو ناوچەکانی سنووری پارێزگای ھەولێردا دابەش کراون، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە، داواش لە سەرمایەدارانی کوردستان دەکەین بەشدار و ھاوکار بن بۆ ئەوەی خزمەتی ھاووڵاتییانی خۆمان بکەین ھەروەک چۆن پێشتر ڕۆڵیان ھەبووە و لەسەر ئەرکی خۆیان پڕۆژە جێبەجێ بکەن."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە