پەیامی کورد... بە بڕیاری مەسرور بارزانی لەمەودوا چارەسەری منداڵانی ئۆتیزم بێ بەرامبەرە
حکومەتی هەرێم کوردستان ڕایگەیاند، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت، لەمەودوا پشکنین و چارەسەری منداڵانی ئۆتیزم بێ بەرامبەرە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتدا هاتووە، "لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە دابینکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ منداڵانی ئۆتیزم، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی خانەوادەکانیان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر ئەنجامدانی پشکنین و چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم لە سەرجەم نەخۆشخانە حکومییەکان بەبێ بەرامبەر."
ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی و کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ڕاسپێردراون کە بە هەماهەنگی کاری پێویست ئەنجام بدەن، تاوەکوو گشت منداڵانی ئۆتیزم بەبێ بەرامبەر لە خزمەتگوزاریە تەندروستییەکان سوودمەند بن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە