پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک چەند ناوچەیەکی نوێی پیشەسازی درووست دەکرێت
سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند : بڕیارە لەم مانگەدا لە سنووری ھەولێر دەست بەدرووستکردنی چەندین ناوچەی پیشەسازی بکرێت، كە گرینگی زۆری دەبێت بۆ ھەرێمی كوردستان و لەمەودوا زیاتر بایەخ بە كەرتی پیشەسازی دەدرێت.
د. موحەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند : كاركردن لە ناوچەی پیشەسازی دھۆك بەردەوامە و ھێشتا تەوا نەبووە، ئەوەی ھەولێریش لەم مانگەدا دەستی پێدەكرێت، هەروەها لەراپەڕین و سلێمانی و ھەڵەبجە سەرقاڵی تەرخانكردنی زەوین بۆیان وھەركاتێك تەرخانكردنی زەوی کۆتایی ھات، دەست بە دروستكردنیئەوانیش دەكرێت.
شوكری ووتیشی: "ناوچەی پیشەسازیی ھەولێر، لەسەر ڕووبەری ٢ھەزارو ٥٠٠دۆنم درووست دەكرێت و هەروەها ناوچەیەكی دیكەش لە كانی قرژاڵە درووست دەكرێت، كە ئەویش ٤ھەزار دۆنمە و زیندوو دەكرێتەوە، كەپێشتر ھەندێك کاری تێدا كراوە و ئێستا جارێكی دیكە كاری تێدادەكرێتەوە، جگە لەوەش، لە نزیك كەورگۆسك ناوچەیەكی دیكە لەسەر٤٠٠دۆنم درووست دەکرێت، كە ناوچەی داودەرمان ناسراوە و ئەویشپێشتر كاری تێدا كرا بوو و دووبارە دەست بە كاركردن تێدا دەكرێتەوە،كە دەبێتە شوێنی كارگەكانی دەرمان و بەرھەمھێنانی دەرمان وپێداویستی پزیشكی، ئەمانە ھەمووی گرینگن، بۆیە لەمەودوا زیاتر بایەخ بە ناوچەی پیشەسازی دەدەین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە