پەیامی کورد ... ئەندامێكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان گوتی، دوای ئەوەی كێشە بۆ كۆمپانیای نوێی دابینكردنی غاز لە سنووری سلێمانی درووست كرا، ئەنجوومەنی وەزیران هاتە سەر هێڵ و بەڵێن دراوە ئەمڕۆ كێشەكە بە تەواوی چارەسەر بكرێت، چوونكە رێگری دەكرا ئەو كۆمپانیایە گاز دابین بكات.
جیهاد حەسەن، ئەندام لە لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: "ئەو گازەی لە كوردستان هەیە، بە دووقات بەشی هەرێمی كوردستان دەكات، بەڵام هەندێك كەس ئەو پرسەیان قۆستووەتەوە و ئەو كۆمپانیایەی نوێ كە گاز دابین دەكات لە سنووری سلێمانی، رێگری لێ دەكرێت گاز بۆ هەولێر هاوردە بكات و تەعدایان لێ كردبوو، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی ئێمەش هاتە سەر خەت و توانرا كە ئەو پرسە چارەسەر بكرێت و ئەمڕۆ ئێوارە هاتنی گاز ئاسایی دەبێتەوە".
حەسەن گوتیشی، شەوی ڕابردوو تا سەعات یەكی شەو هەمووان لەسەر خەت بوون و ئیدارەی هەولێر و سلێمانی بەڵێنیان داوە، كە ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن و هاتنی گاز ئاسایی بێت و چیتر رێگری لێ نەكرێت، چوونكە ناكرێت نرخی گاز بەو شێوەیە گران بێـت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە