پەیامی کورد ... رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، پۆلیسی نەوت و گاز راسپێردراوە بۆ پاراستنی كێڵگەی گاز لە گەرمیان.
وەزیری ناوخۆی حكومەت هەرێم لەبارەی كێشەی گازی شل قسەی بۆ رۆژنامەنووسان كرد، رایگەیاند، لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت، پۆلیسی نەوت و گاز راسپێردراوە كێڵگەی غازی گەرمیان و كارمەندانی كۆمپانیای گواستنەوەی گازى شل بپارێزن.
رێبەر ئەحمەد هەروەها ڕایگەیاند : "سەرپێچیكاران ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە و دەدرێنە دادگا".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە