پەیامی کورد ... بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، وەزارەتی ناوخۆی عێراق، كاروباری بەڕێوبەرایەتییەكانی " ڕەگەزنامە، باری شارستانی، پاسپۆرت و نشینگە " بۆ ماوەی هەفتەیەك رادەگرێت.
بەپێی راگەێندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، بەمەبەستی خۆپاراستن و سەلامەتی تەندرووستی ئەفسەران و كارمەندان وەزارەتی ناوخۆ لەسەرانسەری عیراق و بۆ زاڵ بوون بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا بڕیاریداوە لە رۆژی یەكشەممە ٠١/٠٣/٢٠٢٠ ەوە سەرجەم كارەكانی دەركردنی بەڵگەنامە لە فەرمانگەكانی بەغداو هەموو پارێزگاكانی دیكەی عێراق بۆ ماوەی هەفتەیەك رابگیرێت ئەوانیش بریتین لە:
1-ڕاگرتنی كارەكانی هەردوو بەڕێوبەرایەتی " رەگەزنامەو باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە " و " بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ " لەبەرئەوەی قەرەباڵغی یەكی زۆری هەیە رۆژانە بەهۆی سرووشتی كارەكانیانەوە، هەروەها پشت دەبەستێت بەو ئامێرانەی بەركەوتەی ڕاستەوخۆیان هەیە لەگەڵ هاووڵاتیان .
2-ڕاگرتنی ئەو خولانەی بۆ ماوەی ١٥ رۆژ بەمەرجێك دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە دەستپێبكەنەوە بەپێی پرۆگرامی بڕیار لەسەردراو.
3-سەرجەم یەكە راهێنانییەكان ئاگاداربكرێنەوە و چۆڵ بكرێن لە خوێندكارەكان لە ماوەی ( 27-2-2020 تا 7-3-2020).
4-ئاگاداركردنی سەركردایەتی كارەهاوبەشەكان سەبارەت بە خولەكانی راهێنان لەگەڵ هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی ئەو رێكخراوانەی پاڵپشتی وەزارەت دەكەن لە ناوخۆی (عیراق).
5-قەدەغەكردنی كۆبونەوە سەرجەم فەرمانگەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ .
6-راگرتنی لیژنەی پزیشكی یەكان لە بەڕێوبەرایەتی خزمەتگوزاری پزیشكی لە ماوەی( 27-2-2020 تا 7-3-2020).
٦- پێشوازیكردن لە نەخۆشەكان لەلایەن نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ( علی اسماعیل صالح) سەربەخزمەتگوزاری پزیشكی بۆ حاڵەتە كتوپڕەكان لەو ماوەیەدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە