بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان شێواز و مۆدێلێکی نوێی مووڵەتی شۆفێری دەدرێتە شۆفێرانی کوردستان

بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان شێواز و مۆدێلێکی نوێی مووڵەتی شۆفێری دەدرێتە شۆفێرانی کوردستان

پەیامی کورد    ...    بڕیارە دوای شەش مانگی دیکە مووڵەتی شوفێری لە ھەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا بێت و بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، مۆڵەتی نوێ بە سیستەمی نێودەوڵەتی دروست کراوە و چەندین زانیاری ووردی تێدایە.

دکتۆر سامی جەلال، بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: "وەزارەتی ناوخۆ گرێبەستێکی لەگەل کۆمپانیایەکی ئەڵمانی کردووە بۆ گۆڕینی شێوازی دەرکردنی مووڵەتی شوفێری لە ھەرێمی کوردستان و بڕیارە ڕۆژی دووشەممە (١٧-٦-٢٠١٩) کۆمپانیای ناوبراو دەست بە کارەکانی بۆ دامەزرانی لە ھەرێمی کوردستان بکات."

بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ گوتی: "دەمانەوێ مووڵەتی شوفێری ھاوشێوەی ووڵاتانی پێشکەوتوو دەربکەین و بڕیارە لە ماوەی شەش مانگدا سیستەمی نوێ بۆ دەرکردنی مووڵەتی شوفێری لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان بکەوێتە کار."

دکتۆر سامی جەلال ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "مووڵەتی نوێ بە سیستەمی پێشکەوتوو بە پلاستیک درووست کراوە و چەندین زانیاری دەربارەی شوفێر لەخۆ دەگرێت، ھەروەھا شوفێر لە کاتی دەرھێنانی پێویستی بە مۆڵەتی نێودەوڵەتی نابێت، چوونکە ھەمووی یەک سیستەم درووست کراوە و تەنیا ئامارە بە جوری مووڵەتەکە دراوە، بۆ نموونە، وێنەی جۆری ئۆتۆمبێڵەکەی لەسەرە و ئەگەر مووڵەتەکە بۆ بارھەڵگر بێت خەتێک لەژێر بارھەڵگرەکەی سەر مووڵەتەکە دەدرێت."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە