بە بڕیاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە هەموو ڕێگاکانی هەرێمی کوردستان نۆژەن دەکرێنەوە

بە بڕیاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە هەموو ڕێگاکانی هەرێمی کوردستان نۆژەن دەکرێنەوە

پەیامی کورد     ...    بە بڕیاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە هەموو ڕێگاکانی هەرێمی کوردستان نۆژەن دەکرێنەوە

ووتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەێنێت پلانێكیان داناوە بۆ ئەوەی سەرجەم رێگاكانی ھەرێمی كوردستان، ئەوانەی سەرەكین، ھاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ھەمووان نۆژەن بكەنەوە.

مەریوان مەلاحەسەن، ووتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند : "وەكوو وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، پلانێكمان داناوە بۆ ئەوەی سەرجەم رێگا گشتییەكان لە ھەرێمی كوردستان نۆژەن بكەینەوە ھاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، كە سەرجەم رێگاكان تێكچووبوون و نۆژەن كرانەوە، ئەمساڵیش كە بە ھۆی زستانەوە بەشێكیان تێكچوونە، ئەوانیش نۆژەن دەكرێنەوە".

مەلاحەسەن ووتیشی: "بڕیار بوو سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ دەست بە نۆژەنكردنەوەی رێگاكان بكەین، بەڵام بە ھۆی راگرتنی بوودجەی وەبەرھێنان جارێ راگیراوە و ھەر كاتێك دەست بە خەرجكردنی بوودجەكە كرایەوە، ئێمەش دەست بە نۆژەنكردنەوەی سەرجەم رێگاكان دەكەین و لە ھەر شوێنێك تێكچووبن، نۆژەنیان دەكەینەوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە