بە پێی بڕیارێک کۆریای باشوور بڕی ٤٠٠ هەزار دۆلار هاوکاری هەرێم دەکات

بە پێی بڕیارێک کۆریای باشوور بڕی ٤٠٠ هەزار دۆلار هاوکاری هەرێم دەکات

پەیامی کورد     ...    بە پێی بڕیارێک کۆریای باشوور بڕی ٤٠٠ هەزار دۆلار هاوکاری هەرێم دەکات

کۆریای باشوور لە رێگای کۆمپانیای پۆسکۆ، ٥ هەزار کیتی پشکنینی کۆرۆنای پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کرد، ئەمەش دوای ئەوەی هەمان کۆمپانیا وێستگەی کارەبای خەباتی خستەگەڕ.

لە ڕاگەێندراوێک کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەمە ئاماژەیە بۆ دۆستایەتی و پاڵپشتی و متمانە لە نێوان پۆسکۆ و کۆرییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، حکوومەتی کۆریا بڕیاریداوە بە بڕی ٤٠٠ هەزار دۆلار هاوکاری دیکەی حکوومەت هەرێمی کوردستان بکات.

ماوەی ١٥ ساڵە حکوومەتی کۆریا پرۆژەی پەرەپێدان لە هەرێمی کوردستان جێ بەجێ دەکات و چەندەها نەخۆشخانە و قوتابخانەی کردووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە