پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێکی گرینگ پەیوەندییەكانی پارتی و یەكێتی بە تەواوی ئاسایی دەکرێنەوە
راوێژكاری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەێنێت : لە ئێستادا پەیوەندییەكانی نێوان یەكیتی و پارتی بەرەو ئاساییبوونەوە دەچن و، بڕیارە كۆبوونەوەی دیكەش بكرێن و پەیوەندییەكان بە تەواوی ئاسایی بكرێنەوە، چوونكە ئەو كارە لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندایە.
عارف ڕۆشدی، رایگەیاند: "دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكیتی نیشتیمانی كوردستان چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا و توانرا تا رادەیەكی باش پەیوەندییەكانی نێوانیان ئاسایی بكەنەوە، بڕیارە كۆبوونەوەی دیكەش ئەنجام بدرێن و چاوەرێی یەكیتی نیشتیمانی كوردستان دەكەین بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی دیكە بكرێت".
ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "ھەندێك ھۆكار ھەن كە كۆبوونەوەی داھاتوو دوابكەوێت، یەكێك لەوانە نەخۆشی كۆرۆنا، بەڵام بڕیاری كۆبوونەوەی دیكە ھەیە و دەشكرێت و پەیوەندیی نێوان ھەردوو حیزب ئاسایی دەكرێتەوە".
ڕۆشدی باسی لەوەش كرد: "ئەو كۆبوونەوانەی كراون، زۆر باش بوون و پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكیتی نیشتیمانی كوردستانیان بەرەو ئاسایی بوونەوە بردووە، چوونكە ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی ئەو دوو حیزبە، لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستانە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە