بە پێی بڕیاری شارەوانی ٨٠ پڕۆژە هەڵوەشێندراونەتەوە

بە پێی بڕیاری شارەوانی ٨٠ پڕۆژە هەڵوەشێندراونەتەوە

پەیامی کورد      ...     بە پێی بڕیاری شارەوانی ٨٠ پڕۆژە هەڵوەشێندراونەتەوە

 لە سنووری سەرۆكایەتی شارەوانی ھەولێر، مووڵەتی ژمارەیەك پڕۆژە ھەڵوەشێندرانەوە و سەرۆكی شارەوانی ھەولێریش دەڵێ، ئەوانەی مووڵەتیان وەرگرتبوو، پابەند نەبوون، بۆیە مۆڵەكەیان ھەڵوەشاوەتەوە.

ئەندازیار عەبدۆلواحید ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی ھەولێر، رایگەیاند: "دوای پێداچوونەوە، مووڵەتی ژمارەیەك پڕۆژەی شارەوانی ھەڵوەشێندراونەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەوانەی مووڵەتیان وەرگرتبوو تا پڕۆژە ئەنجام بدەن، بەڵام پابەند نەبوون بە مووڵەتی شارەوانییەوە".

سەرۆكی شارەوانی ھەولێر دەشڵێت: "پڕۆژەكان ژمارەیان ھەشتا پڕۆژەی جۆراوجۆرە و ھەموویان سەر بە شارەوانی ھەولێرن، بەپێی یاسا و بڕیارەكان ھەر كەسێك پابەند نەبێت بە مۆڵەتەكەی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە، مۆڵەتەكەی ھەڵدەوەشێندرێتەوە".

جەختیشی كردەوە: "ئەم ھەنگاوەی ھەڵوەشاندنەوەی مووڵەتەكان لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاكسازی دێت لە شارەوانی و، بەردەوامیش دەبین ھەر كەسێك مۆڵەتی وەرگرتبێت و پابەند نەبێت، بێگومان رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگرینە بەر".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە