پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک تا کاتێکی نادیار ڕۆژێک لە هەموو هەفتەکان دەکرێتە پشوو
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان بۆ ته‌شه‌نه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا بڕیاریدا رۆژانی پێنج شه‌ممه بكرێته پشوو تاكاتێكی نادیار.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان، نوسراوێكی ده‌ركردووه كه واژۆی به‌نگین قاسم-ی له‌سه‌ره تێیدا هاتووه: "له‌به‌ر ته‌شه‌نه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها له‌به‌ر پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان و دادوه‌ران و فه‌رمانبه‌ران، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین ئه‌نجامدا، به كۆی ده‌نگ بڕیار درا به كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆژه‌كانی ده‌وامی فه‌رمی".
باس له‌وه‌شكراوه، هه‌موو رۆژه‌كانی پێنج شه‌ممه‌ی هه‌فته ده‌كرێته پشوو تا كاتێكی نادیار له دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێرو سلێمانى و دهۆك و كه‌ركووك/ گه‌رمیان به‌گشت دادگاكانییه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە