پەیامی کورد ... بۆچی باسی نەژادپەرەستی جیرانە دوژمنەکەمان ناکەین
گریان و ڕوو ڕوو کردنەکان و دەربڕینی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بۆ جۆرج فلۆیدی ئەمریکی لە حاڵێکدایە کە وا لە بن گوێماندا نەژادپەرەستی بە شێوەیەکی گەورەتر و زیاتر هاوار دەکات . نەژاد پەرەستی هەم لە ناوەڕۆکی دەوڵەت و هەم لە دەمار و خوێنی خەڵکی کۆڵان و بازاڕیش دا دەستی خۆی واڵا و کراوە کردووە و بۆنیاد نراوە . گەنجێکی ٢٠ ساڵان بە ناوی باریش چاکان خەڵکی باکووری کوردستان کە تەنیا لە بەر گوێگرتن لە میوزیکی کوردی و نەتەوەیی و بنچینەیی خۆی لە لایەن سێ ڕەگەزپەرەستی تورکەوە بە لێدانی چەقۆ هەموو خەون و ئاواتەکانی گەنجیەتی خۆی دەباتە بن ئاوارەکانی نەژادپەرەستانی تورکەوە .
گرینگ لێرەدا ئەوەیە کە نەژادپەرەستان تەنانەت توانای گوێگرتنی موزیکی جگە لە میوزیکی خۆیانیان نییە و شەڕ و نەفەرەتی خۆیان بەم شێوە دڕندانەیە دەسەلمێنن . فاشیزم و ڕاسیسم لە دەماری ملەوە لە ئێمە نزیکترە . زۆر دوور ناچین ئەگەر نەژادپەرەستی لە هەر شێوە و ڕۆخساریکدا ڕەتکراوەیە دەی ئەوەی نیوە نیگایەک یش تەماشای جیرانەکەی لای دەستمان تورکیا بکەین تاکوو ناخ و قووڵایی ئەم بەڵایە دژە مرۆڤایەتییە باشتر درک پێبکەین
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە