عوسمان بایدەمیر رایدەگەیێنێ، رەوشی هەرچوار پارچەی کوردستان بەیەکەوە گرێدراوە، ئەگەر کورد بەرگریی لە کەرکووک کردبا، ئەوا عەفرین نەدەکەوت. جەختیش لەوە دەکاتەوە تاوەکو گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان ئازادنەبێت، گەلانی دی لە (تورکیا، عێراق، سووریا و ئێران) ناتوانن بگەنە دیموکراسی.
عوسمان بایدهمیر، پهرلهمانتاری ههدهپه، له كۆنفرانسی كورد لهدوای نهمانی داعش له پاریس، رایگهیاند:ئهگهر توانیبامان رێگری له تێكچوونی رهوشی كهركووك بكهین، عهفرین داگیرنهدهكرا و تێكنهدهچوو.
بایدەمیر رایگەیاند: "داگیرکردنی کەرکووک زوڵم بوو لە گەلی کوردستان کرا، کاتێک سلپۆی، شرناخ، ناوچەی سوور و ئامەد رووخێندران، ئەگەر توانیبامان رووخاندن و خراپکردنەکە رابگرین، پێمانوایە کەرکووک تێکنەدەچوو. ئەگەر توانیبامان رێگری لە تێکچوونی رەوشی کەرکووک بکەین، عەفرین داگیرنەدەکرا و تێکنەدەچوو. ئەگەر ئێمە توانیبامان ئەوانە بپارێزین، لە مهاباد و سنە و کرماشان کچ و کوڕی کورد لەسێدارەنەدەدران، واتە رەوشی کورد لە رۆژئاوا، رۆژهەڵات، لە باکوور و باشوور بەیەکەوە گرێدراوە".
بایدەمیر لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند: "تێکچوونی دیموکراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی نێوان مەزهەبەکان بووەتە هۆکاری ئەوەی کورد بندەست بکرێت. هەدەپە لە باکووری کوردستان حیزبێکە لەنێو ئاگربەست و پرۆسەی دانوستان دامەزراوە، پرۆسەی 2013 و 2015 لە مێژووی تورکیا و باکووری کوردستاندا هەنگاوی سیاسی هەرە گەورە و پێشکەوتنێکی گەورە بوو، بەڵام بەداخەوە ئەو پرۆسەیە تێکدرا".
بایدەمیر باسی لە هۆکاری دژایەتی ڕژێمی تورکیا بۆ گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان کرد و گووتی ئەوان دەیانەوێت ئەو بەدبەختییەی 100 ساڵی رابردوو بەرامبەر کورد کراوە، دووبارەبکرێتەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە