بە فەرمانی عەبادی فرۆکە جەنگییەکانی عێراق چەند ئامانجێکیان لە سووریا بۆردوومان کرد

بە فەرمانی عەبادی فرۆکە جەنگییەکانی عێراق چەند ئامانجێکیان لە سووریا بۆردوومان کرد

بەمەبەستی لەناوبردنی پێگەکانی داعش لە سووریا، فرۆکە جەنگییەکانی عێراق چەند ئامانجێکیان بۆردوومان کرد. 

بەپێی ڕاگەیندراوێکی سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق، فرۆکە جەنگییەکانی عێراق چەند پێگەیەکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە سووریا کردە ئامانج و لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە “قاره‌مانه‌كانی هێزی ئاسمانیی سوپای عێراق، به‌ فەرمانی سه‌رۆكوه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی، پێگه‌كانی داعشیان له‌ ناوچه‌ی دشێشە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا به‌چڕی بۆردومان كردووه‌”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتریش فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق له‌نێو خاكی سووریادا هێرشیان ئه‌نجامداوه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە