بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانی دیاری کرا

بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانی دیاری کرا
پەیامی کورد     ...   بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانی دیاری کرا .

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ دەستنیشان كردنی رۆژی هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ـ عیراق ی واژوو كرد و بڕیاری دا رۆژی ١/١٠/٢٠٢٢ هەڵبژاردن بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/2/2022 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ دەستنیشانكردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ـ عیراق واژوو كرد.

لە فەرمانه‌ هەرێمی یه‌که‌دا هاتووە كە بەپێی یاسای ژمارە یەكی ساڵی ٢٠٠٥، یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ـ عیراق، هەمواركراو، ڕۆژی 1/10/2022 وەك ڕۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كرا.

هەر بەپێی فەرمانەكە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەك پەرلەمان و حكوومەت و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان، دەست بە ڕێكارە پێویستەكان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە بكەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە