بە پێی فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەم فەرماندانە سزا دەدرێن

بە پێی فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەم فەرماندانە سزا دەدرێن
پەیامی کورد      ...   بە پێی فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەم فەرماندانە سزا دەدرێن

وەزارەتی پێشمەرگە لێکۆڵینەوە لە ڕێکخستنەوەی سەنگەرەکانی بەرگری دەکات و جێگری سوپاسالاری پێشمەرگەش دەڵێت، ھەر فەرماندەیەک لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا کەمتەرخەمی بکات، سزا دەدرێت و چەندین فەرماندەش بەو ھۆیەوە سزا دراون.

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە،  ڕایگەیاند: "وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری داوە ھەر فەرماندەیەک کەمتەرخە بێت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ئەوە سزا دەدرێت، لە ماوەکانی ڕابردوو ژمارەیەک فەرماندەی پێشمەرگە بەھۆی کەمتەرخەمییەوە سزا دراون و بەردەوامیش دەبین لەوەی ھەر کەسێک کەمتەرخەمی بکات، لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت. ''

بەرپرسەکەی پێشمەرگە ووتیشی: "لە سەنگەرەکانی بەرگری کەمتەرخەمی ھەبووە، چونکە زۆر جار پێشمەرگە و فەرماندەکانی ئێمە بەباشی خۆیان حەشار نەداوە لە سەنگەرەکاندا، ئەوەیش بووەتە ھۆکاری ئەوەی چەکدارانی داعش کەڵک لەو کەمتەرخەمییەی پێشمەرگە ببینن و لە دوورەوە بیانکەنە ئامانج.''

لیوا قارەمان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "مەبەست لە سزادانی فەرماندەکان بۆ ئەوەیە زیاتر خۆیان ئامادە بکەن و سەنگەرەکانیان بەڕووی دوژمن قائیم بکەن، تا کەمتەرخەمییان نەبێتە ھۆکاری ئەوەی دوژمن کەڵک لە کەمتەرخەمیی ھێزی پێشمەرگە ببینێت.''

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە