بەفەرمی واژوو لەسەر لابردنی پارێز بەندی و گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرانبەر سۆران عومەر کرا

بەفەرمی واژوو لەسەر لابردنی پارێز بەندی و گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرانبەر سۆران عومەر کرا

پەیامی کورد     ...    بەفەرمی واژوو لەسەر لابردنی پارێز بەندی و گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرانبەر سۆران عومەر کرا .

هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەفەرمی واژووی لەسەر لابردنی پارێز بەندی و گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرانبەر سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی كردو سۆران عومەر دەڵێت، پەرلەمان بەم عەقڵیەتە ناڕوات بەڕێوە!
هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان واژووی لەسەر داواكاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كردو لە بڕیارەكەدا ئاماژەی بەوەشكردوە، رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو سكاڵایانەی لەسەری تۆماركراون، دەگیرێتەبەر.
لای خۆیەوە سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لە پەیجی خۆی رایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی ٧ی ئایار، پارتی رێزی لە رێككەوتنی خۆی و یەكیتی و گۆڕانیش نەگرت، تاكڕەوی زۆرینەی خۆی سەپاند و پارتی بوونی زۆرینەی كۆتاكانیشی رونتركردەوە، حەق وایە پارتی بیر بكاتەوە بۆ تەنیا كەوت و دۆخەكەی ئاوا لێكرد؟ چی قازانجێكی كرد؟
ئەوەشی وتووە: "پێویستە بەوەدا بچنەوە چۆن نوێنەرایەتی و بیركردنەوەی خۆیان داوەتە دەست كەسێك لەسەرۆكایەتی پەرلەمان كە بۆتە ھۆكاری بچووككردنەوەی پارتی، بۆتە ھۆكاری ئەوەی رۆژانە خەوو نوكتە لەسەر پارتی درووست بكرێ، ئەمە یەكەم بڕیاری پەرلەمانە دوای دومانگ لە كەرەنتینەو كۆرۆنا، دوای وەرنەگرتنی پێنج مانگی موچەو بێ كاری"!
لە كۆتایشدا سۆران عومەر دەڵێت: "پەرلەمان بەم عەقڵیەتە ناڕوات بەڕێوە"!

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە