پەیامی کورد ... وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌رهێنانی پاسپۆرت له‌سه‌رجه‌م قه‌زاكانیش ده‌كرێته‌وه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویته‌ره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خزمه‌تگوزارییه‌كان له كه‌رتی گشتی، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا شاره گه‌وره‌كان، به‌ڵكو هه‌موو قه‌زاكانیش ده‌گرێته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌ش بڕیاردراوه، سه‌نته‌رێكی ده‌رهێنانی پاسپۆرت له قه‌زای كۆیه‌ش بكرێته‌وه.
وه‌زیری ناوخۆ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، كه بڕیاره له قه‌زاكانی زاخۆ، سۆران و ئاكرێش سه‌نته‌ری ده‌رهێنانی پاسپۆرت بكرێته‌وه.
یه‌كێك له خاڵه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی، بریتییه له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی گشتی به هه‌موو شوێنێك و دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه ته‌نیا شاره گه‌وره‌كان ناگرێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە