بەفر حەوت رێگاى سەرەکى لەسنورى هەولێر دادەخات

بەفر حەوت رێگاى سەرەکى لەسنورى هەولێر دادەخات

پەیامی کورد … بەفر حەوت رێگاى سەرەکى لەسنورى هەولێر دادەخات

هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، بەهۆی نالەباری کەش وهەواو دابارینی بەفر حەوت رێگاى سەرەکى سەلامەت نین بۆبەکارهێنان و پێویستەشۆفێران بەکاریان نەهێنن

سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە،کەوا بەهۆی نالەباری کەش وهەواو دابارینی بەفر، ئەو ڕێگایانەی خوارەوە سەلامە نین بۆ بەکارهێنان وەداوایان لێدەکەین کەبەهیچ شێوەیەک بەکاریان نەهێنن، تەنانەت بۆ حالەتی تەنگاویش

1/ڕێگای هەولێر_ شەقڵاوە 

2/ڕێگای هەولیر _کۆیە بەتایبەتی لەبەردەباز تاکو کۆیە 

3/ڕێگای شەقڵاوە_ هیران 

4/ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەرچیای سەفین و کەپکی گەرۆتە 

5/ڕێگای زینەتیر_ بالیسان_ ڕانیە 

6/ڕێگای کۆیە_ هەیبەسولتان 

7/ڕێگای کۆیە_ا کلکە سماقە 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە