ڕێژەی باج له‌سه‌ر جگەرە و مادە کحولییەکان زیاد ده‌بێت

ڕێژەی باج له‌سه‌ر جگەرە و مادە کحولییەکان زیاد ده‌بێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رێنماییەكی دارایی لەبارەی رەسمی بەكاربردنی ناوخۆیی بڵاوكردەوە و تیایدا رەسمی بەكاربردن لەسەر بەرهەمە هاوردەكان، توتن و جگەرە و بەرهەمە لێوەرگیراوەكان دادەنرێت و داهاتەكەی دەدرێتە وەزارەتی تەندروستی هەرێم.

 

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان داوای زیاد كردنی باجی كرد له‌سه‌ر جگه‌ره‌ و ماده‌ كحولیه‌كان، له‌وه‌ڵامدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی نیشان دا و بریاریدا جگه‌ له‌ باج و گومرگ  رێژه‌ی (5%) ره‌سمی به‌كار بردن له‌گشت بابه‌ته‌كانی توتن و به‌رهه‌مه‌ لێوه‌رگیراوه‌كان وەربگیرێت .

دكتۆر (رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید ) وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ، نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌بریار دراوه‌ به‌زیاد كردنی رێژه‌ی باج و گومرگ .

وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژەی بەوەش داوە: بریارێكی گرنگ له‌ پێناو زیاد كردنی داهاتی ته‌ندروستی و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی جگەره‌ و خواردنه‌ كحولیه‌كان ، كارنامه‌ی وه‌زاره‌تمان چووه‌ بواری جێبه‌جێكردن .

جێگه‌ی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ بریاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی  ئه‌مرۆ  2018/5/20 به‌واژووی (رێباز حه‌ملان) ده‌رچووه‌ بۆ ماوه‌ی (45) رۆژ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردن، كه‌ بریار دراوه‌ له‌مه‌ودوا جگه‌ له‌ گومرگ و باج رێژه‌ی (5%) ی ره‌سمی به‌كار بردنی ناوه‌خۆی له‌گشت بابه‌ته‌كانی توتن جگه‌ره‌ و به‌رهه‌مه‌ لێوه‌رگیراوه‌كان  واته‌ (مشتقات ).

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە