بە هۆی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر گرێ سپی شەهید و بریندارێکی زۆری لێکەوتەوە

بە هۆی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر گرێ سپی شەهید و بریندارێکی زۆری لێکەوتەوە

پەیامی کورد    ...    بە هۆی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر کرێسپی شەهید و بریندارێکی زۆری لێکەوتەوە .

سوپای تورکیا شەوی رابردوو بە فڕۆکە بێ فڕۆکەوان هێرشیکردە سەر گوندی قرنفل لە ڕۆژئاوای گرێ سپی و بەهۆیەوە شەهید و برینداری لێکەوتەوە. 

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، شەوی رابردو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا هێرشیان کردوەتە سەر گوندی قرنفل لە ڕۆژئاوای گرێسپی بەهۆیەوە دو هاوڵاتی سڤیل شەهیدبون و سێ هاوڵاتی دیکەش برینداربون. 

ئاماژە بەوەشکراوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان چەند ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتیانی سڤیلیان بۆردومان کردووە، لەناو بریندارەکانیشدا منداڵ هەیە، دواتر هاووڵاتیانی گوندەکە شەهید و بریندارەکانیان گواستوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کۆبانێ.

لە سەرەتای دەستپێكردنی لەشكركێشییەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوا کە لە نۆی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە دەستیپێکردوە، چەندین وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی بوەتە بەڵگەنامە بۆ ئەو پێشێلكارییە مرۆییانەی سوپای توركیا و گرووپە چەكدارییەكانی سەر بەو سوپایە دژ بە هاووڵاتیانی سیڤیل و چالاكوانانی كورد ئەنجامیدەدەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە