پەیامی کورد.... بەهۆی بۆردوومانەوە، خانووی هاوڵاتییەك لە سنوری سلێمانی خاپوور دەبێت
فڕۆکەیەکی جەنگی خانووی هاووڵاتییەک لە گوندی گەڵالەی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردوومان دەكات و بە تەواوی دەیڕووخێنێت.
نزیکەی کاتژمێر 01:00ـی شەوی ڕابردوو، ماڵی هاووڵاتییەکی مەدەنیی گوندی گەڵالەی سەر بە قەزای ماوەت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگییەوە بۆردوومان کرا.
بەپێی لێدوانی هاووڵاتییەکی گوندەکە،"بەهۆی بۆردوومانەکە خانووەکە بە تەواویی خاپوور بووە، گومان دەکەین فڕۆکە جەنگییەکە هی سوپای تورکیا بێت، چونکە پێشتریش چەند جارێک تورکیا بە بیانووی بوونی پەکەکە ناوچەکەی بۆردوومانکردووە".
ئاماژەی بەوەشكردووە،"هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە، چونکە ئەو کاتەی بۆردوومانەکە کراوە، خانووەکە چۆڵبووە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە