بە هۆی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆز هونەرمەندیکی لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

بە هۆی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆز هونەرمەندیکی لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد... بە هۆی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆز هونەرمەندیکی لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

هونەرمەندێکی ناسراوی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بانگ کراو بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ئاداری ٢٠٢٢، عادڵ نادری، هونەرمەندی ناسراوی کورد لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای سنەوە بانگ کراوە و دەستبەسەر و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ناوەندە ئەمنییە وێڕای هەڕەشە کردن لە عادڵ نادری ناچاریان کردووە کە بە نووسراوە بەڵێن بدات کە بەشداری ئەو ڕێوڕەسمانەی تایبەت بە نەورۆز کە لەلایەن خەڵکەوە ڕێک دەخرێن نەکات. هەروەها پێیان وتووە کە تەنیا دەتوانی لەو ڕێوڕەسمانەی کە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە مۆڵەتیان پێدراوە بەشداری بکات.

ئەم هونەرمەندە کوردە ڕۆژی ڕابردوو لەڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بانگ کرابوو و دوای ئەوەی کە بە نووسراوە بەڵێنی لێ وەرگیراوە ئازاد کراوە.

لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز لە کوردستان و بە پشتبەستن بە ئاماری هەنگاو، هەتا ئێستا زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتی دەستبەسەر کراو و سەدان چالاکی دیکەش لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراون و لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێ کراوە.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە