پەیامی کورد... بەهۆی جووڵەی داعش، ڕێگەی کەرکووک بۆ دووبز داخرا
بەهۆی جموجۆڵی گرووپە چەکدارەکانی داعش، شەوی ڕابردوو ڕێگەی سەرەکی نێوان کەرکووک بۆ دووبز داخراو هێزێکی زۆری سوپا و پۆلیسیش بڵاوەیان پێکرا.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایان گەیاند، هێزەکانی سوپای عێراق شەوی ڕابردوو ڕێگەی سەرەکی نێوان کەرکووک و شارۆچکەی دووبز لە ڕۆژئاوای کەرکووکیان داخست، ئەوەش دوای ئەوەی جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە سنوورەکە هەستی پێکرابوو.
دوای دەنگۆی جووڵەی چەکدارانی داعش هێزێکی زۆری سوپای عێراق و پۆلیسی شارۆچکەی دووبز و پۆلیسی فیدڕالی لە دەروازەی شارۆچکەی دووبز و ڕێگای سەرەکی کەرکووک بڵاوەیان پێکراو ئامادەکاری تەواویان کرد بۆ هەر هێرشێکی لەناکاوی چەکدارانی داعش.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە