پەیامی کورد ... بە هۆی هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئەلتاجی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاگەێنداروێکی بڵاو کردەوە .
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌ێندراوێكدا به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له به‌غدا كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌ێندراوه‌كه‌یه:
به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه ده‌كه‌ین كه شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ربازگه‌ی ئه‌لتاجی له به‌غدا كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان بریندار بوون.
له كاتێكدا هاوسۆزی و هاوخه‌میمان بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیان و ووڵاته‌كانیان ده‌رده‌بڕین، دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هێرشه پێشهاتێكی ترسناكه و زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عیراق ده‌گه‌یه‌نێت و دۆخی وڵات ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، به‌تایبه‌تی كه هێشتا تیرۆر مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه و داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددییه له‌سه‌ر ئه‌من و ئاسایشی عیراق و ناوچه‌كه و بۆ له‌ناوبردنیان پێویستی به هاوكاری و پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه.
داوا له لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ین هێرشكاران بدۆزنه‌وه و رووبه‌ڕووی یاسایان بكه‌نه‌وه، ڕێگه‌ش له دووباره‌بوونه‌ی ئه‌م هێرش و دوژمنكاریانه بگرن كه ده‌بنه هۆی نانه‌وه‌ی پشێویی زیاتر و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە