پەیامی کورد... بە هۆكارێكی نادیار ئاگرێكی بەرفراوان لە سنووری قەرەداغ كەوتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئاگرێكی فراوان لە سنوری سێوسێنان كەوتەوەو لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی هۆكاری ئاگرەكە یاخود كەسی تۆمەتبار.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە: بە هۆكارێكی نادیار ئاگرێكی فراوان لە سنوری ( چیای گوندی تەكێ )ی سەر بە ناحیەی سێوسێنان كەوتەوە و دەست بەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستانی قەرەداغ و بنكەی سێوسێنان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە ، سەرەتا توانرا بە ماوەی كەمتر لە سێ كاتژمێر ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت بەهاوكاری لەگەڵ پۆلیسی بەرگری شارستانی قەرەداغ و سێوسێنان و تیمی فڕۆكەوانی شارستانی پارێزگای سلێمانی و هاوڵاتیانی سنورەكە.
ئەوەشی خستەڕوو: بە هۆی سەختی و لێژی شوێنەوەكە دووبارە ئەگرەكە سەریهەڵدایەو لەئەنجامدا جارێكی تر تەواوی ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكرایەوە لەلایەن تیمەكانەوە و زەرەر و زیانی ئاگرەكە مەزەندە دەكرێت بە سوتانی نزیكەی ( ٥٠٠ ) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی و هەروەها باخی هاووڵاتیان ،لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی هۆكاری ئاگرەكە یاخود كەسی تۆمەتبار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە